دۆناڵد ترەمپ: تا لە سەرۆكایەتی ئەمریكابم ناهێڵم تاران بێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم


ژیان:
سەرۆكی ئەمریكا دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتەكەی بڕیاریدا بە سەپاندنی چەد سزایەكی نوێی ئابوری وەڵایم ئێران بداتەوە.

دۆناڵ ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتەكەی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنگتۆنەوە ئەوەی راگەیاند: چەندین سزای ئابوری بەسەر ئێراندا دەسەپێنین.

ناوبراو وتیشی: ئێران دەتوانیت سود لە رێكەوتن وەربگرێت نەك دژایەتی كردن و جەنگ، ئەوەشی ئاشكار كرد، بەبەهای 5 تریلیۆن دۆلارسوپاكەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز كردوە.

لە بارەی هێرشە موشەكیەكەی سوپای پاسدارانەوە بۆ سەر بنكە سەربازیەكانیان لە عێراق وتی "بەهۆی هێرشەكەی تارانەوە  هیچ زەرەر و زیانێك بەرهێزەكانیان نەكەوتوە".

لە وتارەكەیدا ترەمپ وتیشی: بە كوشتنی قاسم سلێمانی پەیامێكی توندمان داوەتە كۆماری ئیسلامی ئێران،  بەوردی چاودێری جموجوڵەكانی ئێران دەكەین و سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنین و سزاكانی پێشتریش بەردەوام دەبێت.

ترامپ ئاماژەی بەوەشدا "ئیران دۆزەخێكی لە هەریەك لە وڵاتانی عێراق یەمەن ئەفغانستان و لوبنان و سوریا دروست كردوە، هەربۆیە دەبێت تاران پاڵ پشتی بۆ تیرۆر كۆتایی پێ‌ بهێنێت".