ئەمین بەكر: بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق تەنها كارتێكی ئێرانە دژی ئەمریكا


ژیان: 
ئەمین بەكر، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەرنامەی پێوار باس لە هەڵوەشاندنەوەی ریچكەوتنی نێوان ئەمریكا و عێراق دەكات و خاَە لاوازەكانی ئەو بڕیارانەی پەرلەمان شیدەكاتەوە. 

ئەو رونیدەكاتەوە كە رێكەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی  لە دەسەڵاتی پەرلەمان نیە بەڵكو لە دەسەڵاتی حكومەت خۆیەتی و دەشڵێت، پێویستە ساڵێك پێشتر ئاگادری لایەنی بەرامبەر بكاتەوە. 

ئەو راوێژكارە ئەوەش دەڵێت پەرلەمان ناتوانێت ئەوەی هەیە بڕیارە نەك یاسا، بەڵام ئەوە كارتێكی ئێرانیە و لە دژی ئەمریكا بەكاری دەهێنێت ئەگەرنا هیچ هەنگاوێكی یاسایی نیە و حكومەتی عێراقیش ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە  چونكە كار بەڕێكەرە. 

بەرنامەی پێوار بەرنامەیەكی رۆژانەی سیاسی گشتیە و رۆژنامەوان نیان محەمەد ئامادە و پێشكەشی دەكات و هەر رۆژەی بابەتێكی گەرمی رۆژ شیدەكاتەوە بە میوانداری خەڵكانی شارەزا و پەیوەندیدار بە بابەتەكانەوە.  

"