سەرۆكی دامەزراوەی ستاندەر: سەركردەی عاقڵمان هەبێت هەلێكی گونجاو لە پێش كوردە


ژیان: 
مەسعود عەبدولخالق، سەرۆكی دامەزراوەی ستاندەر، لە بەرنامەی پێوار چەند بابەتێكی نوێی ئاشكرا كرد و رایگەیاند ئێٍستا ئێران مەترسی گەورە نیە بەڵكو مەترسی گەورە توركیایە كە دەیەوێت ویلایەتی موسڵ زیندوو بكاتەوە. 

ناوبراو باسی ئەوەش دەكات ئەو دۆخەی ئێستا دروست بووە مەترسی زۆری هەیە، ئەمریكا دەیەوێت پلان و هاوكێشەی خۆی سەر لەنوێ دابڕێژێتەوە وكورد و سونە دژی ئەو ڕایەی شیعەكانن كە دەیانەوێت ئەمریكا لە عێراق دەربكرێت. 

ئەو دەشڵێت ئێستا رۆژ رۆژی كوردە ئەگەر سەركردەی عاقڵمان هەبێت دەتواندرێت زۆر باش كار بكات، بەڵام ترس هەیە لەوەی كە نەتواندرێت ئەو دەرفەتانە بەكار بهێندرێت و لەدەستمان بچێت. 

بەرنامەی پێوار بەرنامەیەكی رۆژانەی وێبتیڤی ژیان بەرنامەكەك لەلایەن نیان محەمەد، ئامادە و پێشكەش دەكرێت و لەگەڵ خەڵكانی شارەزا گفتوگۆ و شیكردنەوە بۆ بابەتەكانی رۆژ دەكات. 

"