مەزڵوم کۆبانێ داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی هەزاران هاووڵاتی رفێنراو دەکات


ژیان:

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی سێ هەزار و 286 هاووڵاتی رۆژئاوای كوردستان دەکات کە لەلایەن داعش و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی نزیك توركیا و رژێمی سوریاوە رفێنراون.

مەزلوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، سێ هەزار و 286 کەس لە ناوچەكانی كۆبانی و عەفرین و جزیرە رفێنراون، لەو رێژەیەش 544 هاووڵاتی لەلایەن داعش و دو هەزار 368 كەس لە لایەن چەکدارانی دیکەوە و 374 كەسی دیكەش لەلایەن سوریاوە رفێنراون و هەشت کەسی دیکەش لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا دیارنەماون.

دەشڵێت: پێویستە لەرێگەی لیژنەیەكەوە کار بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسیان بکرێت و لە رێگەی دەزگا راگەیاندنەکانەوە چارەنوسیان بۆ رایگشتی ئاشکرا بکرێت.