ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند


ژیان:
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، سزاکانیان چالاکییەکانی ئێران کەمدەکەنەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایانگەیاند، سزایان بەسەر هەشت بەرپرسی دیکەی ئێران و چەند کەسێکی دیکە ئێراندا سەپاندووە کە هاوکاری تیرۆر دەکەن لە عێراق و سووریا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، سزاکانی سەر ئێران سیاسی و دیبلۆماسیە و بە کوشتنی قاسم سولەیمانی سزاکان کۆتاییان نایەت، سزاکان کەرتەکانی ئاڵوگۆڕی پیشەسازی و کانزاکان لە خۆ دەگرێت.

راشیگەیاند، سزا نوێکانیان چالاکییەکانی ئێران کەم دەکاتەوە و ئەمەریکا هەرگیز رێگا نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، دەشڵێت" ئەوان لە عێراق دەمێننەوە و لە هاوکاری عێراقییەکان دژی داعش بەردەوام دەبن، کوشتنی سولەیمانی ئەبوبەکر بەغدادی و ئوسامە بنلاندن نیشانەی بە هێزی و سەرکەوتنی ئەمریکایە".