ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات


ژیان:

یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەستیپێکرد.

ئەمرۆ شەممە ١١-١-٢٠٢٠کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەن لە بارەگای ئەنجومەن لەسلێمانی دەستی پێکرد.

وا بڕیارە لەکۆبونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کاروباری حزبی تاوتوێ بکرێن.