سبه‌ینێ مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


ژیان:

بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو دابەشبکرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، سبه‌ینێ موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،به‌ (تۆڕى  هه‌واڵى ژیان)ى راگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 12/1/2020 مووچه‌ى مانگى 10ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی دووشەممەش مووچەی هێزەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.

دەشڵێت" ئه‌و موچه‌یه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت مانگى 10ى ساڵى ڕابردووه‌، یازده‌ هه‌یه‌مین موچه‌یه‌ كه‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت".

هەرچەندە وابڕیار بوو هەموو و پێنجی مانگێک مووچە دابەشبکرێت، بەڵام زۆربەی مانگەکان لە کاتی خۆیدا دابەشناکرێت و دوادەکەوێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە ٣١٧ ملیار دیناری ناوخۆ و ٤٥٢ ملیار دیناری حکومەتی عێراق دەبەستێت.