لە هەرێمی كوردستان جارێكیتر خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت


ژیان: 
وا بڕیارە دەرچوانی دانەمەزراو جاڕێكیتر بێنەوە سەر شەقامەكان و رۆژی سێ شەممە خۆپیاشندان ئەنجام بدەن و تیایدا داوای دامەزراندن و هەلی كار بكەن. 

ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو لە ئاگاداریەكدا وێنەیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، تیایدا رایگەیاندووە بڕیار دراوە رۆژی سێ شەممە 14ی ئەم مانگە كاتژمێر 10سەرلەبەیانی دەسبكاتەوە بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان. 

ئەم خۆپیشاندانەی ئەو دەرچووە دانەمەزراوانە لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو بە درووشمی (شكۆ بۆ بڕوانامەكانمان دەگێڕینەوە)خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

لەو نوسراوەكە ئەو ئەنجومەنە راشیدەگەیەنێت مەبەست لە خۆپیشاندانەكە: دامەزراندن و دابینكردنی هەلی كارە  بۆیە داوا لە سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین بە متمانەوە خەم و ئێشی چەند ساڵەی دانەمەزراوان بگەیەنن  و ببنە پردی گەیاندنی داواكاریەكانمان.

رۆژی پێنجی ئەم مانگەش ئەو دەرچوانە لەبەشێك لە شار و شارۆچكەكان چونە سەر شەقامەكان و ناڕەزاییان دەربڕی بەهۆی دانەمەزراندنیانە.