یەكێتی و سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر گفتوگۆیان لەبارەی چیەوە کرد


ژیان: 
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق،لەگەڵ وە فدێكی هاوڕێی سەردانی سلێمانیان كرد، لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا. 

لە كۆبونەوەكەدا كە بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ئەنجامدرا و چەند بەرپرس و سەركردەیەكیتری ئەو حزبە تیایدا بەشداریان كرد گفتوگۆ لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق كرا باس لە ێشە ئەمنیەكانی ناوچەە كرا. 

بەگوێرە راگەیاندنی یەكێتی لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، دۆخی هەرێمایەتی و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە هەڵسەنگێندران. هەردوولا هاوڕابوون، كە هێشتا مەترسی تیرۆریستانی داعش كۆتایی نەهاتووە و جەختیان كردەوە، پێویستە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا دا هەبێت.

پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا، لە پێناوی بەرژەوەندیە گشتیەكانی گەلانی عێراق.