بڵند عەبدوڵا بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە


ژیان:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "بڵند عەبدوڵا"، بەمنزیكانە یەكەمین ڤیدیۆ كلیپی خۆی لە ساڵی 2020 بە ناوی (بە یەك ناگەین) بڵاو دەكاتەوە.

سەركەوت ڕەسووڵ، تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، ڤیدیۆ كلیپەكە لەلایەن كۆمپانیای هونەری "ئۆری میدیا"وە بەرهەم هێنراوە، بڵند لەڕێگەی هەژمارە تایبەتییەكانییەوە، ئاشكرای كردووە كە ڕۆژی 2020/2/20 ڤیدیۆ كلیپەكە بڵاو دەكاتەوە.

بڵند عەبدوڵا لەگەڵ خێزانەکەی لە ئەورووپا دەژی، جگە لە کاری ھونەری، پزیشکی دەرمانسازییە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.