وەزارەتی دارایی بە فەرمی خشتەی دابەشكردنی موچەی بڵاوكردەوە


ژیان: 
وەزارەتی دارایی بە فەرمی رایگەیانمد سبەی دوو شەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دەكەن و هۆكاری دواكەوتنیشی بۆ چەند بابەتێكی هونەری گێڕایەوە. 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی موچەوە رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: سبەی دابەشكردنی مووچە دەسپێدەكات. 

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی، رایگەیاند: بەهۆی هەندێ بابەتی هونەرییەوە  ئەم چەند ڕۆژە دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە. 

ئەوە لە كاتێكدایە مانگەكانی رابردوو لە 5ی مانگەوە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرا بەڵام ئەم مانگە دواكەوتنی بەخۆیەوە بینی.