مۆرینیۆ: تۆپی پێ هەندێكجار شتێكت پێدەبەخشێت كە شایەنی نیت


ژیان: 
راهێنەری یانەی تۆتنهام باس لە شكستی یانەكەی بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ دەكات و دەڵێت ئێمە شایەنی بردنەوە بووین بەڵام تۆپی پێ هەندێكجار شتێك تپێ دەبەخشێت كە شایەنی نیت. 

خۆسێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام دوای دۆڕاندنەكەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ، ڕەزامەندی خۆی بە ئاستی تیپەكەی لە یارییەكەدا دەربڕی و وتی "ئەمە تۆپی پێیە، جاری وا هەیە زیاتر لەوەت پێدەبەخشێت كە شایەنتە و جاری واش هەیە كەمتر".

ئەو وتیشی: یارییەكە لە نێوان باشترین یانەی جیهان و یانەی تۆتنهامدا بوو، لەم یارییەدا هیچ شتێكمان بەدەست نەهێنا، هەرچەندە شایەتی شتی زیاتربووین. 

ئەو نەیشاردەوە یانەكەی بەهۆی پێكانی یاریزانەكانیەوە لە رەوشێكی خراپدایە و تیشی: ئاساییە قسە لەسەر چوار پلەكەی پێشەوەی ڕیزبەندی بكرێت كاتێك لە سەرەتای وەرزەوە دەستبەكاربیت، بەڵام من كاتێك بوومە ڕاهێنەر١٢ خاڵ لە دواوەبوو.