ڕوبەڕوبونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان ڕویدا


ژیان:
نیوەڕۆی ئەمڕۆ گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لە نزیك زانكۆی واست رویدا، بە هۆیەوە ٤٠ کەس لە هەردوولا بریندار بوون.  

كەمێك پێش ئێستا روبەروبونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای واست رویداوە و بەوهۆیەوە 40 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربون.

سەرچاوەیەک رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لە نزیك زانكۆی واست رویداوە و بەهۆیەوە  40 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربون، ئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەكەش هەیە".

ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقیەکانی وتووە "دەیان خۆپیشاندەران لە ئێستادا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی واست گردبونەوەتەوە".

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و خوێندكارانی خوێندنگاكان لە شارەكانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە تایبەت لە شارەكانی واست و  نەجەف رێپێوان بۆ پشتیوانیكردن لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران لە چاكسازی، خزمەتگوزاری و روبەروبونەوەی گەندەڵی دەكەن