چاڤی دەبێتە راهێنەری بەرشەلۆنە


ژیان: 
چاڤی ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە رەزامەندی داوە بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە و تەنها یەك مەرجی داناوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.  

ڕۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی  رایگەیاند: ئۆسكار گراوی بەڕێوەبەری جێبەجێكار و ئیریك ئەبیدالی سكرتێری هونەری یانەی بەرشەلۆنە، ئەمڕۆ دواین كۆبوونەوە لەگەڵ چاڤی هێرنادێزی ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری دەكەن، تا ڕازی بكەن پۆستی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە وەربگرێت. 

رۆژنامەكە ئاشكراشی كردووە چاڤی بە شێوەیەكی سەرەتایی بە وەرگرتنی پۆستەكە ڕازیبووە، بەڵام لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە لەبەر ئەوەی یانەی سەدی قەتەری نایەوێت ئەو راهێنەرە لە ئێستادا بڕوات. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە هەریەكە لە سوارێز و میسی بۆهۆی ئاستە خراپەكانی راهێنەراتی ڤاڵڤێردیەوە ناتوانن رێگری بكەن لە دوور خستنەوەی راهێنەرەكە بۆیە ڕێگرنین لە بەخشینی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكەیان بە چاڤی.