تەندروستی جیهانی ئەنفلۆنزای وەرزییH1N1 لە كوردستان تۆمار كراوە


ژیان:
شاندێكی  ڕێكخراوی تەنردوستی جیهانی لە كوردستانن و وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزییH1N1  لە هەرێم لەژێر كۆنترۆڵدایە.

ئەمڕۆ شاندێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان (WHO) سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربونەوەی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزییH1N1  لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆیان كرد.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا، سامان بەرزنجی،وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایگەیاند: (WHO) یارمەتییان دەدات لە دابینكردنی فەندێكی تایبەت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزییH1N1  و دابینكردنی پێداویستیی خۆپارێزی و لۆجستی و دەرمان.
وتیشی "حاڵەتی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزاكە لە هەرێم لەژێر كۆنترۆڵدایە"