ژمارەیەک کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کران


ژیان:

کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کران لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین کە بنکەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق.

 ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێکی سەربازی کرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد کە بنکەی سەربازی  هێزەکانی ئەمریکایە لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین، بە هۆیەوە ئەفسەرێک و چەند کارمەندێک بریندار بوون.

بنکەی سەربازی بەلەد تیمێکی عێراقی و ئەمریکی و فڕۆکەی ئێف ١٦ی عێراقی تێدایە. 

بنكەی سەربازی بەلەد شوێنی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایەلە پارێزگای سەلاحەدین، لە ماوەی هەفتەی رابردوەوە ئەوە دووەم هێرشە دەکرێتە سەر ئەو بنکەیە.