وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پشوی رۆژانی شەممە هەڵوەشاندەوە


ژیان:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پشووی رۆژانی شەممەی هەڵوەشاندەوە.

بە پێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پشووی فەرمی رۆژانی شەممە هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو رۆژانەی کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە وانە نەخوێنراوە.

بە پێی نوسراوەکە دەوامی فەرمی خوێندن لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و سەرۆکی زانکۆکانیش سەرپشکراون بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی دەوامی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان.