وتەبێژی حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


ژیان:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری بۆردومانکردنی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان بوبێت لە کۆیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەسەر هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی فارسی بڵاوکردوەتەوە و رەتیدەکاتەوە، هەولێر پێشوەخت ئاگاداری بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکرات بووبێت لە کۆیە کە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا کەناڵی بی بی سی فارسی بڵاویکردەوە، کە (هەولێر) پێشوەخت ئاگاداری بۆردومانکردنی بارەگایەکی حزبی کوردستانی ئێران لە کۆیە بووە لە لایەن ئێرانەوە.

لە ساڵی ٢٠١٨ دا ئێران بۆردومانی بارەگای دیموكراتی كوردستانی ئێران-ی لە شاری كۆیە کرد، بە هۆیەوە 5 كەس كوژران و 30 كەسی دیكە برینداربون.