تەنزنوسەكەی میسر ..خۆی گەندەڵ نەبوو


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری حەمە نووری

جەلال عامر یەكێكبوو لە قەڵەمە تەنزنوسەكان،رۆژنامەنوسێكی بوێر و بێ هیچ مەلەفێكی گەندەڵی بوو ،ئەم پیاوە جارێك حوسنی موبارەك دەینرێت بە شوێنیدا كە لەنزیكەوە بیبنێت ، لەوەڵامدا بۆی دەنوسێت :حەزناكەم خەلك رقی لێمبێت . عامر كۆمەڵێ گۆشەی زۆر جوانی هەبوو كە بەشێوازی تەنز رەخنەی سیاسیی توندی دەگرت ،تەنانەت ساڵی ٢٠١٢بەشداری خۆپیشاندانەكانی بەهاری عەرەبی كرد ،لەناو خۆپیشاندانەكاندا نۆبەی دڵ لێیدا وبەهۆیەوە ماڵئاوایی لەژیانكرد.

كتێبی قصر الكلام كۆكراوەی نوسینە كورتەكانی ئەم تەنز نوسە گەورەیەیە.

لێرەش هەندێك بودڵە قەڵەم ،كە خۆی و ئەحباب وئەرباب و ئەجیالی بەهۆی گەندەڵییەوە بوونەتە خاوەنی هەمووشت تەنز دەنوسن . لە تەقاعودییەوە بۆ دزی بۆ راپۆرتنوسین و بۆ جاسوسی و هەموو ئەتوارە ناشرینەكان لەبونیدا هەیە،كەچی دەیەوێت بە قسەبێ لەزەتەكانی بەناوی تەنزەوە باسی گەندەڵی بكات ،وەك ئەوەی دز باسی دەستپاكیت بۆ بكات یان سەرخۆشێك باسی سودەكانی نەخواردنەوەی مەیت بۆ بكات.

عامر لەگەندەڵی و دزی و راپۆرت نوسین لەسەر رەفیقەكانی نەگلابوو ،بۆیە پاك رەخنەی دەگرت و پاكیش خەڵك خۆشیان دەویست، وەك تەنزنوسەكانی ئێرە نییە منداڵەكانی و ژنەكەی و عایلەكەی ، دزی گەورەی سەر قاسەی گشتین ، ئەگەر ژمارەی راپۆرتە جاسوسیەكانیان و دزییەكانیان بژمێردرێت بەقەدەر دوو كتێبی عامر دەردەچێت.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە