كۆمپانیای گازپڕۆم: رۆژانە 30هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەی سەرقەڵا بەرهەم دەهێنین


ژیان: 
كۆمپانیای گاز پڕۆمی رووسی بەرهەم هێنانی نەوتی لە كێڵگەیەكی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوو بڵاو كردەوە و دەڵێت رۆژانە لە كێڵگەی سەرقەڵا 30 هەار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم هاتووە. 

كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی، لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، تێكرای بەرهەمهێنان لە كێڵگەی نەوتیی سەرقەڵا لەگەرمیان تا كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ گەیشتووەتە ٢٣ ملیۆن بەرمیل نەوت، لەكاتێكدا رۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێبەرهەمدەهێنرێت.

كۆمپانیاكە لە راپۆرتەكەیدا، روونیكردووەتەوە، لەچوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەكە ژیرخانی كێڵگەكە بەشێوەیەكی گەورە فراوان كراوە بەشێوەیەك پێشبینی دەكرێت بەرهەمهێنانی رۆژانەی كێڵگەكە بگاتە ٣٥ هەزار بەرمیل .