وێنەیەكی نوێی زەكەریا بڵاودەبێتەوە


ژیان:
نوێترین وێنەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ " زەکەریا عبدوڵا" بڵاوبوویەوە.

زەكەریا عەیدوڵا لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەر دەبات و دوورە لەكاری هونەری و سەرقاڵی كاری بازرگانیە و دەركەوتنی جگە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئەم هونەرمەندە بە تەواوەتی لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكانیش دوورە.

زەکەریا عەبدوڵا لە شاری هەولێری لە دایک بووە، لە ١٩٩٨ یەکەم ئەلبومی بە ناوی (تۆهاتی) بڵاوکردەوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، نزیکەی ١٠ ساڵە هیچ بەرهەمێکی هونەری نوێی بڵاونەکردۆتەوە.