لۆكاكۆ بە جێنو بە دایكی دیبرۆين دەستخۆشی لێدەكات


ژیان: 
كیڤن دیبرۆینی بەلیجكی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، بەهۆی ئەوەی دوو ئەسیستی ناوەزی ئەندجامدا و پێسەنگی ئەسیستكارەكانی خولەكیە گرتووە لەلایەن رۆمیلۆ لوكاكوی هاوڕێیەوە بە جنێو دەستخۆشی لێكرا.

هەرچەندە مانچستەر سیتی توانی یاریەكەی شەوی رابردووی بەرامبەر یانیە ئەستۆن ڤێلا بە ئەنجامی 6 گۆل بەرامبەر بە یەك گۆڵ بەرێتەوە دیبرۆین توانی دوو ئەسیست ئەنجام بدات. 

رۆمێلۆ لوكاكوی هاوڕێی دیبرۆین، دوای ئەوەی كیڤن گۆڵی دووەمی دروستكرد، لە تویتەر بە دیبرۆین دەڵێت " برا تۆ دایك سۆزانییەكی خراپیت، ئەوە چ پاسێك بوو ؟ "

دیبرۆین لە وەڵامدا دەڵێت " خۆت ئامادەبكە بۆ ئەم هاوینە " كە بە گوێرەی لێكدانەوەی میدیامكان ئامادەكاریە بۆ ئەوەی لە هاویندا لەگەڵ هەڵبژاردەكەیان پێكەوە یاری دەكەن لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020 ئەنجام دەدرێت.