راهێنەری بۆڤانتۆس: توڕەبونی دیبالا ئاساییە


ژیان: 
ڕاهێنەری یۆڤانتۆس پێیوایە هیچ یاریزانێك لە كاتی دانیشتنیدا دڵخۆش نییە، بۆیە دیبالاش وەك هەر یاریزانێكیترە و بەلایەوە گرنگ نیە توڕە ببێت. 

ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس لە خولەكی ٦٩ی یاریەكەی شەوی رابردوویدا پاولۆ دیبالای دانیشاند و یاری بە گۆنزالۆ هیگواین كرد، ئەمەش دیبالای توڕەكرد. 

لە یارییەكەی بەرامبەر ڕۆما لە خولی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردیەوە، ساری دوای یاریەكە وتی "ڕەوشی یارییەكە داوای لێدەكردم هەندێك شتی دیاریكراو بكەم و دەبوایە ئەو بڕیارەشم بدایە". 

ئەو باس لەوەش دەكات كە توڕە بونەكەی دیبالا ئاساییە و هەرگیز نەیبینیوە یاریزانێك یاریگا بەجێبهێڵێت و دڵخۆشبێت بە دانیشاندنەكەی. 

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتریش ئەو راهێنەرە لە یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕوی دۆخێكی نەخوازراو بویەوە لە كاتێكدا ویستی گۆڵپاریزەكەی دانیشێنێت.