عەلاوی: لە نوسینگەكەی عەبدولمەهدیەوە فەرمانی كوشتنی خۆپیشاندەران دەردەچوو


ژیان: 

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی ئاشكرای دەكات ئەو زانیویەتی كێ فەرمكانی كوشتنی خۆپیشاندەران دەردەكات و بڕیاری بووە بە سەرۆك وەزیران بڵێت كە لە نوسینگەكەی خۆیەوە بووە بەڵام بەهۆی پەیوەندی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانیوە. 

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد: لەسەر كوشتنی خۆپیشاندەران پەویەندیم بە عادل عەبدولمەهدییەوە كرد و پێم ڕاگەیاند كە فەرمان لە نوسینگەكەی ئەوەوە دەردەچێت بۆ كوشتنی خۆپیشاندەران. 
ناوبراو وتیشی لەوكاتەدا سەرۆك وەیزران داوای لێكردم كە ناوی ئەو كەسەی بۆ ئاشكرا بكە مكە فەرمانەكە دەردەكات بەلام ئەو دوایخستووە بەڵام بڕیاری بووە پێی بڵێت. 
عەلاوی وتیشی: ئەو كاتە پێم وت لە كاتی خۆیدا پێت دەڵێم، بڕیاریش بوو لەكۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆك كۆماردا پێی بڵێم، بەڵام بەهۆی تێكچوونی پەیوەندی نێوان عادل عەبدولمەهدی و دكتۆر بەرهەمەوە كۆبوونەوەكە رووی نەدا.