پێشەوا تۆ پاشکۆیت...هێڤیدار تۆش بێ هیواکەری...!!


ژیان: لە هەژماری عەبدوڵا گۆران
خانە دروستکەری کۆی هەموو شتەکانە لە جەستەی مرۆڤدا، لە سیاسەت و دەوڵەتیشدا قوتابخانە سیاسیەکان رۆڵی خانە دەبینن، ئێوە لە قوتابخانەی خێڵ دیوەخان گەورە بون، کامە خێڵ ئەو خێڵە نا کاری خزمەتی خێڵەکەی بێت، بەڵکو خێڵ دەبێ هەموی لەخزمەتی یەک بنەماڵە و نەوەکانی بێت وەک ئەوەی ئێوە ئێستا بەردەوامن لە پاشکۆیەتی و ملکەچی و بێ هیواکردنی خەڵک بەگشتی.

پێشەوا گەر تۆ کەمێک کاریگەری ناوەکەت لەسەر کردارو گوفتارەکانت هەبوایە، نەدەبویتە پاشکۆ و کەمێک بەرێرەوی باوکتا دەچویت، تێ دەگەیت دەڵێم چی...؟

هێڤیدار بەرێزت لەکاری میدیاشدا هەرخەریکی درۆ و پیاهەڵدان و روپۆشکردنی کارەخراپەکانی بنەماڵە بویت، بەبیرت دێت خۆت سەغڵەت کردبوو کاتی ریفراندۆمەکە دەتوت یەکەم سەفەر لەدەوڵەتەکەی بنەماڵەوە بۆ کوێ دەرۆیت، بیست و چوار کاتژمێری نەخایاند هەموان بێ هیوا بوین، دەبوو کەمێک ئاگاداری ناوەکەت بیت بۆ ئەوەی خەڵک بێ هیوا نەکەیت.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە