مەزڵوم کۆبانێ داوای نێوەندگیری لە قاهیرە دەکات


ژیان:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە)، ستایشی رۆڵی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر لە پاراستنی یەکێتی سوریا و پرسی کورد دەکات و دەڵێت: رۆڵی بەرز دەنرخێنین.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات  داوا دەکات قاهیرە ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا بگێڕێت و بەدەم داواکارییەکانی گەلی سوریاوە بچێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا باسی لەوەشکردوە، قاهیرە دەتوانێت رۆڵی نێوەندگیر لە نێوان سوریا و ئێمە بگێڕێت، بە جۆرێک ئێمە لە ئێستادا گفتوگۆ لە نێوانماندا هەیە.