"دەبێت چیتر دامەزراندن بۆ كەسوكاری بەرپرسەكان نەبێت"


ژیان: 
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دەرچوانی دانەمەزراو لە سلێمانی خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم دادگای سلێمانی ئەنجامدا و دواتر چونە بەردەم بینای پارێزگاری سلێمانی و یاداشتێكیان خوێندەوە. 

بەرهەم  محەمەد، یەكێك لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی  راگەیاند: بە داخەوە هیچ بەرپرسێك لەم شاردا ئامادە نیە بێنە بەردەمان بزانن ئێمە بۆچی هاتووین. 

ئەو وتیشی: بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت چیتر خزم و كەسوكاری بەرپرسان بە تەنیا دانەمەزرین و دامەزراندن بۆ سەرجەم چینەكانی كۆ مەلگا بێت نادادی لەم هەرێمەدا وای كردووە كە كچ و كوڕی فەقیر دانەمەزرێت تا ئەم ساتە بۆ كچ و كوڕی بەر پرس و حزبی دامەزراندن بەردەوامە .ئیتر دەسەڵاتداران ئەگەر بە یاسا كار نەكەن ئەوە یاسا سزایان ئەدات.

ناوبراو وتیشی: بەرپرسەكان خۆیان دەدزنەوە لە ناڕەزایەتیەتی و داواكاریەكانی ئێمە وەك بڵێی "وەك وایە ئەم شارە بەر پرسی تیادا نەما بێت، بەڵام ئێمە وەك ئەنجوومەنی گشتی دەرچوانی دانەمەزراوان بەردەوام ئەبین تا ئەگەینە كۆتا ئامانج كە دامەزراندنە".