دابان مەحەمەد بۆ ژیان:لە خانەنشینی پلە باڵاكاندا 20 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە


ژیان:
ئەندامێكی  فراكسیۆنی گۆڕان ، لەپەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەوان لەگەڵ خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیرەكان نین،لە ئەنجامی چاكسازیدا 20 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.

دابان مەحەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان )ی راگەیاند:" نەوشیروان مستەفا نامەیەكی بۆ بەجێهێشتون كە لەو نامەیە لانادەن و لەگەڵ خانەنشین بوونی پلە باڵاكاندا نین و سورن كەمكردنەوەی مووچەكانیان".

وتیشی، هەنگاوێكی جدی  لە پڕۆژەیاسای چاكسازی دەستی پێكردووە  و بەشێكی گەورەی لە خواستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چاكسازی و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەدیهاتوون، لە پڕۆژە یاساكەدا،بەتایبەت لە كەمكردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران و وەزیرەكان و پلە باڵا وتایبەتەكان.

ئاشكراشی دەكات: لە ساڵی 1992 وە یەكێتی و پارتی  زیاتر لە هەزار كەسیان بە پلەی وەزیر و پلەی تایبەت خانەنشینكردوە، پێداگری دەكەن بۆ ئەوەی نسبەیەك بمێنێتەوە كە ئەو پلە باڵایانە بوون بەبار بەسەر حكومەت و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان،دەشڵێت: ئەوان سورن لەسەر چاكسازی و بەوەوە ناوەستن و دەیانەوێت چاكسازی لە كەرتی نەوت و خاڵە سنورییەكان و خەرجی پڕۆژەكان بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەك فراكسیۆنی گۆڕان  پڕۆژەیان ئامادەیە و ڕێكەوتنیان لەگەڵ پارتی ئەوەیە دەبیت دەست بۆ ئەو چاكسازیانەش ببرێت.