ڕەزا شەهلایی، ئەو پیاوەی ئەمریکیەکان بۆ کوشتنی عەوداڵن



ژیان _ 
 
ساڵی ٢٠١١ پۆلیس و هەواڵگری ئەمریکا ئاشکرایانکرد، بە مۆمب هێرشکراوەتە سەر کافتریای میلانۆ لەواشتۆنی پایتەختی ئەمریکا، بەشێکی زۆری دەوڵەمەندو کەسایەتیە گرنگەکان سەردانی ئەو کافتریایە دەکەن 

ئامانج لەهێرشەکە، تیرۆرکردنی "عادل جوبەیر باڵوێزی سعودیە" بوو لەئەمریکا.

ئەو کەسەی کە هێرشەکەی ئەنجامدابوو ناوی "مەنسور ئەرباب یەسار" بوو کە هاوڵاتیەکی ئەمریکی بەڕەگەز ئێرانی بوو. 

یەسار لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە دەستگیرکرا، دەرکەوت لەلایەن فەرماندەی فەیلەقەی قودس "عەبدوڕەزا شەهلایی" فەرمانی پێکراوەو مەشقی پێدراوە تائەو هێرشە ئەنجام بدات.

لەو ساتەوە .. ناوی شەهلایی هاتە سەرەوە لەلیستی تیرۆری ئەمریکا، بەجۆرێک ئەمریکا ئەوەندە عەوداڵی بوو ١٥ ملیۆن دۆلاری وەکو خەڵات پێشکەشی هەرکەس دەکرد، زانیاری لەسەر شەهلایی هەبێت.

لە ٣ی مانگی کانوونی دووەم، دووبارە ناوی شەهلایی هاتەوە گۆڕ کاتێک سی ئای ئەمریکی ئەوەی ئاشکراکرد، لەگەڵ کوشتنی سولەیمانی هاوکات ویستیانە ڕەزا شەهلایی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پاسدرانی ئێران بەئامانج بگرن، بەڵام شەهلایی بەخت یاری بوو و ڕزگاری بووە.

بەڕای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بەئامانج گرتنی شەهلایی پەیوەستبووە بەوەی چەندین پلانی دژی ئەمریکاو ئامانجەکانی گێڕاوە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵی زۆری بۆ بەهێزکردنی پێگەی شیعە لەناوچەکە دەدات و هاوکاری ماددی و سەربازییان پێشکەش دەکات.

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگریەکان، ڕەزا شەهلایی لەپشت هێرشەکەی کەربەلاوە بووە کە لە ٢٠ی مانگی ساڵی ٢٠٠٧ و کرایە سەر ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەوشارە و بەوهۆیەوە پێنج سەرباز کوژران و سیانی دیکەس برینداربوون.


ساڵی ٢٠٠٨ بەهۆی ئەو هێرشەوە ناوی ڕەزا شەهلایی خرایە لیستی تیرۆرەوە و یەکێک بوو لە داواکراوەکانی ئەمریکا کە لەلایەن "پنتاگۆن" و هەواڵگری ئەمریکاوە و خەڵات بۆ دەستگیکردنی دانرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی سی ئای ئەی ئەمریکی، ڕەزا شەهلایی کاری سەرەکی لەناو سوپای پاسدران بریتیە لە پێشکەشکردنی هاوکاری ماددی و لۆجستی گروپە شیعیەکان لەعێراق و یەمەن و سوریا.

شەهلایی پێشتر هەرچەندە لەلیستی تیرۆربوو، بەڵام دوای هێرشەکەی سعودیە لەناو ڕیزبەندی لیستەکەی ئەمریکا شەهلایی بووە تۆپ، پێنج ملیۆن دۆلار تەرخانکرا بەوەی شەهلایی بدات بەدەستەوە، ئێران هیچ کاردانەوەیەکی لەوبارەیەوە نەبوو.

لەلایەکی دیکەوە، ساڵی ٢٠١٨ یەکێتی ئەوروپا و سعودیە و بەحرەین هاوشێوەی ئەمریکا ڕەزا شەهلایی یان خستە لیستی تیرۆرەوە.


لە شەشی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ برایان هۆک نێردەی ئەمریکا تایبەت بە ئێران، ئەوەی ئاشکراکرد، ئەمریکا ئامادەیە ١٥ ملیۆن دۆلار بداتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر شەهلایی هەبێت.

هۆک ووتی: زانیاری هەواڵگریمان لایە ئەرکی ڕەزا شهلایی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە گوازراوەتەوە بۆ یەمەن، کاری ئەو ئێستا پاڵپشتیکردنی لۆجسی و مەشقپێکردنی حوسییەکانە، ئەوەش ئێمەی دوودڵ و نیگەران کردووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەزاری وتەبێژکەیەوە، ریبیکا ریبارتش  لەدوای کوشتنی قاسمی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ئەوەی بڵاوکردەوە، لەیەمەن هێرشێکی هەواییان ئەنجامداوە بەڵام ئامانجەکە دەربازی بووە، "یەمەن ناوچەیەکی ئارامە بۆ تیرۆر، ئەوانەی دوژمنی ئەمریکان".