ئەو دایكەی بە كوشتنی منداڵەكەی جیهانی سەرسام كرد


ژیان:
 منداڵەكەی بەهۆی برسێتیەوە  گیان لەدەست دەدات،بەهۆی ئەوەی دایكێك بۆ ماوەی سێ هەفتە جگەرگۆشەكەی بەجێ دەهێڵێت و ناگەڕێتەوە.

ئەو ڕوداوەی میدیا ڕوسیەكان بە دەگمەن ترین گیان لەدەستدانی جگەرگۆشەی دایكیك ناوی دەبەن لە وڵاتەكەیان .

كە دایكی دەرگای لەسەر منداڵە سێ ساڵانەكەی خۆی داخستووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە بەجێی دەهێلێت و سەفەردەكات.

میدیاكانی ئەو وڵاتە، ئاماژە بە چۆنیەتی كوشتنی منداڵەكەدەدەن، لەلایەن دایكیە و نوسیویانە:"ڕوداوەكە لە شاری كیرۆڤ بوە، لە ڕوسیا ڕوی داوە، دایكەكە ناوی ماریا پلینكینیایە و تەمەنی 21 ساڵە، بەهۆی ئەوەی بۆ ئاهەنگێكی هەفتەی بۆ سەفەر چوووە، مردنی منداڵە سێ‌ ساڵانەكەشی بەهۆی سابون خواردنەوە بووە لە برسا".

چونیەتی ئاشكرا بونیشی لەلایەن نەنكی منداڵەكەوە بووە، كێكی ڕۆژی لەدایك بونی  بۆ بردووە ، ئەو ڕۆژە یادی سێهەمین ساڵەی تەمەنی  كچەزا كەی بووە.
پۆلیسی  ڕوسیا چۆنیەتی مردنی ئاشكرا كردووە"كە بەهۆی خواردنی زۆری سابونی ماڵەكەوە بووە".