سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات


ژیان:
سەرۆکی رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات بۆ ئیدانەکردنی بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق.

ئەمرۆ سێشەممە، 14ی کانونی دووەمی 2020، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاندوە، و دەڵێت: لە ئێستادا ئاسمان و زەوی و سەروەری عێراق لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە پێشێلکراوە، بۆیە پێویستە خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ئەنجامبدرێت لە عێراق بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە.

دەشڵێت: ئێمە پشت بەخوا دەبەستین، سەرکەوتن و سەرفرازیش هەر لای خوای گەورەیە، ئەو سەرکەوتنەش باڵ بەسەر هەموو عێراقدا دەکێشێت، بۆیە ئێمە بەرەو شۆڕشێکی عێراقی نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی بێت هەنگاو دەنێین.