ناوی ئەندامانی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بڵاوکرایەوە


ژیان:

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی لیژنەیەكی 20 كەسی پێكهێنا بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەی و ژیانیش ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دانانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، هاوکات بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام بن لە كاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوكاتەی پەیكەری تازەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتییەوە رێک دەخرێتەوە، هاوکات بڕیاردرا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكراوەیی بهێڵدرێتەوە تا پەسندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ.

هەر یەکە لە (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، فەرید ئەسەسەرد، بڵێسە جەبار فەرمان، شاڵاو عەلی عەسکەری، جەزا سەعید مەجید، چەتۆ ساڵح، زوبێر عوسمان، رابیعە حەمەد، سەرکەوت زەکی، رێبوار تەها، تەلار لەتیف، ئەحمەد زرار، سەردار هەرکی، حاکم سابیر، سالار عومەر نوری، سەرتیب عەلی، د، سۆران جەمال تاهیر، دڵپاک تاهیر، د، عیزەت سابیر، رزگار حەمە محێدین) ئەندامی ئەو لیژنەیەن کە بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پێکهێنراون.