هادی عامری بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی پشتیوان موقتەدا سەدر دەکات


ژیان:

هاوپەیمانی فەتح، پشتگیری بۆ داواکەی موقتەدا سەدر دەربڕی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هادى عامرى، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەياننامەيەكدا بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت، قبوڵی ناکەن ئەمریکا خاکی وڵاتەکەیان داگیر بکات، بۆیە دەبێت هەرچی زووە عێراق سەروەری خاکی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێتەوە. "بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری داواکەی موقتەدا سەدر دەکەم بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردو موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند، پێویستە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدرێت، بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.