سبەینێ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت


ژیان:
بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە مووچەى مانگی ١٠ی ساڵی رابردووی وەزارەتى دارایی و ئابورى دابەشبکرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت، دوای ئەوەش دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و، ٤٥٢ ملیار دینار کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.

هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندبوو، هەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت، بەو پێیەش بێت دەبێت هەموو پێنج-ی مانگێک مووچە دابەشبکرێت، بەڵام ئەم مانگە ١٣ی کانونی دووەم دابەشکرا، واتا هەشت رۆژ لە کاتی خۆیدا دواکەوتوە، وەزارەتی دارایش رایگەیاند، بە هۆکاری تەکنیکی دابەشکردنی مووچە دواکەوتوە.