وێنە؛ هانی لەگەڵ كچەكەی دەردەكەوێت

هانی

ژیان:

خانمە گۆرانیبێژ "هانی موجتەهید" بۆیەکەم جار  وێنەی کچەکەی بڵاوکردەوە.

هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی و کچەكەی بڵاوکردەوە،  هەوادارەکانی سەرسامی خۆیان بە كچەكەی دەربڕیوەو دەڵێن، کچەکەی شێوەو ڕووخساری زۆر لەدایكی دەچێت.

هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.