دیلان هونەر دووردەكەوێتەوە


ژیان:

گۆرانیبێژی لاو "دیلان هونه‌ر"، بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌ هونەرییەكانی رادەگرێت و روونكردنەوە دەدات.

دیلان، لەهه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (سناپ چات)، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و نوسیویەتی"پێشبینی ده‌كه‌م ئیشێكم كردبێ كه‌ دڵی هه‌مووتانم ڕازی كردبێ، به‌ ده‌ستخۆشی و پشتگیری و ڤیدیۆ و بینه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ یوتیوب، ئه‌وه‌ ڕوونه‌ كه‌ كلیپی (یه‌كه‌م ده‌قه‌) ته‌واو جێی خۆی له‌ دڵتاندا كرده‌وه‌".
دەشڵێت" ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم بۆ زه‌مه‌نێك لێتان دوور ده‌كه‌ومه‌وه‌ و بێ به‌رهه‌م ده‌بم، دڵنیا نیم چه‌نێك، ته‌نیا دڵنیام ڕۆژێك دێ و دێمه‌وه‌".

دیلان هونه‌ر باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ ده‌وه‌ستێنێت.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌، كلیپه‌كانیشی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی به‌رچاویان هه‌یه‌.