هازارد چەندین نهێنی ئاشكرا دەكات


ژیان: 
ئەستێرە بەلجیكیەكەی یانەی ریاڵ مەدرید چەندین نهێنی لە كاتی رۆشتنی بەرەو ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات و دەڵێت زیدان بانگی كردم وتی من چاودێریت دەكەم. 

ئیدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیكی یانەی ریاڵ مەدرید، رایگەیاند: دڵتەنگ نیم بەوەی زوو پەیوەندیم بە ریاڵەوە نەكرد، بە درێژایی ژیانی وەرزشیم كارم كردوە بۆیی باشتر بم، دەمتوانی پێشتر لە ریاڵ بم.

لەنوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ سپۆرت فووت باسی لە وەكرد "كاتێك لە لیل بوم دەمتوانی بچمە ریاڵەوە، بەڵام حەزم لە یاریكردن بو لە ئینگلتەرا، پێم وابوو ئینگلتەرا ئاسانترە وەك لە ئیسپانیا، قورس بو بۆ من كە لە 21 ساڵیەوە بچمە ریاڵ مەدریدەوە".

لە قسەكانیدا لەبارەی كاتی رۆشتنی بۆ ریاڵ مەدرید وتیشی "هەموو ساڵێك قسە لەسەر هاتنم بۆ ریاڵ دەكرا، بەڵام هیچ پەیوەندییەكی راستەوخۆم پێیانەوە نەبوو، دوو ساڵ لەمەوبەر یانەكە پەیوەندی پێوە كردم، پاش جامی جیهانی 2018 ویستم بێمە ریاڵەوە چێڵسی رێگەی نەدا، پێویست بوو ساڵێك لەگەڵ ساری بمێنمەوە."

ئەستێرە بەلجیكیەكە رونیشی ردەوە: نەمدەویست لە چێلسی برۆم بە ناخۆشی، چونكە پەیوەندیم لەگەڵیان زۆر باش بوو، هەروەك پێشتر لەگەڵ لیلیش وام كرد.لە چێڵسی پێیانوتم نابێت برۆی، ساری هاتوە بۆ ئەوەی راهێنەری تۆ بێت.

ناوبراو باس لەوەش دەكات،  ریاڵ مەدرید باشترین راگەیاندنی هەیە و باشترین یاریزانەكانی جیهانی تێدایە، كاتێك لە ژوری خۆگۆرین دەبیت كۆمەڵێك یاریزان دەبینێت كە دەیانەوێت نازناو بەدەست بهێنن، چاوت بە هاندەران دەكەوێت دەڵێت دەبێت چامپیۆنز لیگ ببەین.

ئەو باسی راهێنەرەكەی دەكات و دەڵێت: من وزیدان یەك شێوازی یاریكردنمان نیە، لە روی هونەرییەوە ئەو لە من باشتر بوو، كاتێك سەیریشی ئەكەیت هەمیشە دڵخۆشە، وا لە یاریزانەكان دەكات باشتر بیت.

لەبەردەوامی قسەكانیدا لەبارەی راهێنەرەكەیەوە وتیشی: تۆپی پێ بۆ من جیاوازە ، كاتێك سەیری زیدانم كرد وتی نامەوێت هەمو یاریزانەكانی تیپی بەرامبەر تێپەرێنیت و بۆ خۆت یاریی بكەیت، یاریی بكە لەپێناو یانەكەت، قورسە بۆ من ئەوەی زیدان كردی بیكەمەوە، بەتایبەت لە جموجۆڵی ناو یاریگا و كۆنترۆل كردنی تۆپدا. 

هازارد ریاڵەوە كارێكی باش دەكەین، كاتێك زیدان پەیوەندیت پێوە دەكات پێویستە تۆ كارەكە بە جدی وەربگریت، زۆر بە ئاسانی وتی من چاودێریت ئەكەم". 
هازارد وتیشی: پێش یارییەكان دێتە لات و قسەو لەگەڵ ئەكات بۆ ئەوەی لەروی دەرونیەوە بێیتەوە سەر خۆت، دوو بۆ سێ مانگی سەرەتا ئاستم وەك پێویست نەبوو، هاتە لام و وتی لەسەر خۆ بە. 

ئەو ئەستێرە بەلجیكیە رونیشی دەكاتەوە كە ژمارە 7 بە ماریانۆ دیاز بوو بۆیە نەیویستووە داوای لێبكات و دەڵێت "دەشمزانی مۆدریچ ژمارە 10یە ، ویستم ژمارە 17 هەڵبژێرم بەڵام ڤاسكێز ئەو ژمارەیەی پێبوو، دواجار یانەكە قسەی لەگەڵ ماریانۆ كرد بۆ ئەوبابەتە".