هەواڵ عوسمان: دوای تۆ تەنیا مامەوە


ژیان:

خانمە هونەرمەند "هەواڵ عوسمان" وێنەیەكی خۆی و پیشتیوان بەدەوی هاوسەری بڵاوكردووەتەوە و لەسەر وێنەكەە نوسیوویەتی" دوای تۆ تەنیا مامەوە!".

هەواڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی رەسمێكی خۆی و (پشتیوان)ی هاوسەری بڵاوكردووەتەوە و لەسەر وێنەكە نوسیوویەتی" ئازیزەکەم پشتیوان! تامەزرۆی دیدارتم، حەزەکەم سەرم بنێم بە دڵتەوە و گوێ بۆ ترپەکانی بگرم، وەکو گوڵێک کە لە گوڵشەن و بولبول دوورخرابێتەوە ئاوارە و وێڵم بۆت، هێندەی فرمێسکەکانم و هێندەی جوانیی پێکەنینەکانت بیرت دەکەم، بۆیە ناهەقم مەگرە کە دەڵێم تەنیا و بێکەست کردووم!!".

دەشڵێت" دیسانەوە! خەو لە چاوانم تۆرا، فرمێسک باری و ئاسمانم گریاند، دەربەدەر و بێڕۆح بووم، مامەوە خۆم و ماڵی چۆڵم و یادی تۆ، هەر ڕۆژێک بەبێ تۆ وەکو ساڵێکی نەهات لێم دەڕوات، ئاخر نازانم بۆچی ڕۆژە ناخۆشەکان هێندە درێژن و شەوگارە تەنیاییەکانم هەمووی دەیجورن؟؟؟".

هەواڵ نوسیوویشیەتی" هێندەی دووریت ئازار دەچێژم تاقانەکەم، دەمەوێت هەناسەکانم بیت تاکو ژین لە جەستەمدا بێت ژینی من بیت!! تەنانەت ڕۆژێک نییە بۆت نەگریابم، خەڵکی ساڵی جارێک یادی ئازیزانیان دەکەنەوە بەڵام من هەموو ڕۆژێک یادت دەکەمەوە!! تەنانەت ساتێکم نییە بەبێ یادی تۆ، تۆ تەنها بە جەستە لێم دووریت ئەگینا ئاوێتە و ئاوێزانی ڕۆحمیت، هەمیشە دەستلەملانی گیانمیت و بۆنت لەگەڵ هەناسەکانمایە ئەی بۆنخۆشترین کەسم!! ئێستاش هەر وەک جاران خۆشم دەوێیت جانی جانان!! هەواڵەکەی خۆت.

ھەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکردووە.