گەرمیان؛ سێ هەزارو ٥٠٠ پێوەری زیرەکی کارەبا دانراوە


ژیان:

به‌ڕێوەبه‌رى كاره‌باى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سەدا ٥ى ماڵه‌كانى سنووره‌كه‌ پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ دانراوه‌ و، بە جێگرکردنی سیستەمی کۆمپیوتەریی کار بە پێوەرەکە دەکرێت.

حازم كه‌ریم، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان، رایگەیاندوە، له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا له‌ گه‌رمیان له‌ كۆى ٧٠ هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با سێ هەزار و ٥٠٠ ئامێرى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باى ماڵان له‌ سنوره‌كه‌ به‌ستراوه‌، کە دەکاتە رێژەی لەسەدا ٥.

"چاوه‌ڕێی جێگیركردنى (سیسته‌مى كۆمپیوته‌ریی) ده‌كه‌ن و به‌ كه‌وتنه‌كارى ئه‌و سیسته‌مه‌، كار به‌ پێوه‌رى زیره‌ك ده‌كرێت له‌و شوێنانه‌ى دانانى پێوه‌ر ته‌واو بووه‌، چاوه‌روانى ته‌واوبونى هه‌موو گه‌رمیان ناكه‌ین"حازم کەریم وا دەڵێت.