لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌


ژیان:
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ جاری دووه‌م لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یەکێتی کۆببێتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردوەتەوە، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16-1-2020 بۆ جاری دووه‌م لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی کۆدەبێتەوە، گفتوگۆی په‌یڕه‌وی نوێی حزب ده‌كات. 

راشیگەیاندوە، وا بڕیارە تا 24-1-2020 هه‌موو رۆژێك لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاریشه‌ تا ئه‌و كاته‌ گفتوگۆكانی لیژنه‌كه‌ له‌باره‌ی په‌یڕه‌وی نوێی حزب ته‌واو بكرێت.