وتەبێژی حکومەت: لە پرۆژە یاسای چاكسازیی پەشیمان نابینەوە


ژیان:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆژە یاسای چاکسازی دەکەن و لێی پەشیمان نابنەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی بەناوی شەهید و زیندانی سیاسییەوە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن، مووچەکانیان دەبڕدرێت.

وتیشی: ئەو پرۆژەیە یەکەم هەنگاوی حکومەتە بۆ چاکسازی و لێی پەشیمان نابینەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و پلە تایبەتەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.