ئێران: بەردەوام دەبین لە بەرهەم هێنانی ئەتۆم


ژیان:
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران بەردەوام دەبێت لەبەرهەمهێنانی  ئەتۆم  و داهاتووی رێككەوتننامەی ئەتۆمی پەیوەندی بە هەنگاوەكانی داهاتووی ئەوروپا و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان هەیە.

محەمەد جەواد زەریف زەریف، لە تویتێكدا رەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانیان بۆ پاراستنی رێككەوتننامەی ئەتۆمی گرت و دەشڵێت، ئەمەریكا بە كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی یاساكانی پێشێلكردووە و وڵاتانی ئەوروپاش داواكارییەكانی ئەمەریكا بۆ گەمارۆ خستنەسەر  ئێران جێبەجێ دەكەن.
راشیگەیاند "داهاتووی رێككەوتننامەكە لە دەست ئەوروپییەكاندایە نەك ئێران.