جابین، وەک یەکەم "ڕابەری ئاینی" موسڵمان لەناو سوپای ئەمریکا دامەزرا


ژیان:

مانگی ڕابردوو هێزی ئاسمانی ئەمریکا (ملازمی دووەم ساڵحە جابین)ی لەناو ڕێزەکانی وەکو یەکەم "ڕابەری ئاینی" موسڵمان دامەزراند، ئەمەش لەمێژووی ئەمریکادا بووە یەکەم ڕابەری ئاینی موسڵمان لەناو هێزی ئاسمانی ئەمریکا.

سەرۆکایەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەتویتەر وێنەی "جابین" یان داناوە، ئەوەیان لەسەر نوسیوە، ملازمی دووەم ساڵحە جابین یەکەم ژنی موسڵمانە کە پلەی "ڕابەری ئاینی" پێبەخشراوە لەهێزی ئاسمانی و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەو پلە سەربازییە لە ١٨ی مانگی دیسەمبەری ٢٠١٩ پێبەخشراوە، بەشێک دەبێت لەیەکەی پزیشکی ئەو هێزانە.

لوا ستیڤن شیک، بەڕێوەبەری "ڕابەرانی ئاینی" لەهێزی ئاسمانی ئەمریکا، لەوبارەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەکاتێکدا ئێمە بەشداری دەکەین لەپێشخستنی ئازادی ئاینی، ئەم هەوڵە نوێیە سەرکەوتنە بۆ کۆی تاکە ئاینیەکان، وتی" ڕاستەقینەکە ئەوەیە ئەمریکا بەگوێرەی دەستور ئازادی ئاینی پەسەندکردووە و چەپاندنی ئاینی قەدەغەکردووە، هاتنی جابین بۆناو فەیلەقی پیاوانی ئاینی گرنتی دەبێت بۆ هەموو فڕکەوانەکان، کەسێکی پارێزگار لە ئازادی ئاینی هەبێت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ نیە تەنها بۆ موسڵمانان، بەڵکو بۆ هەموو ئاینەکان سەرکەوتنە". 

گرنگترین وێستگەی ژیانی دەستپێکردووە، وەکو ڕابەرێکی ئاینی، کاتێک ١٤ ساڵ لەمەوبەر وەکو قوتابیەکی هیندی داوای مافی خوێندنی لەئەمریکا کردووە

ساڵحە جابین ملازمی دوو لەهێزی ئاسمانی ئەمریکا، لەبارەی کارەنوێکەی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، سەیری هەموان دەکەن بزانم چی دەکەن، دەمەوێت فێربن خواد پلانێکی بۆ ئەوان هەیە، ئەوان پێویستە باشترین دەرونیان هەبێت، دەڵێت"داوای هیچ لەکەس ناکەم یان بوەستێت، بەڵکو پێویستە باشتربن، بەڕێزبن، میهرەبانبن" دەمەوێت بگەن بەوە.

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا دامەزراندنی جابین لەهێزی ئاسمانی ئەمریکا، بەگرنگەوە باس دەکەن، بڕوایان وایە گرنگترین وێستگەی ژیانی دەستپێکردووە، وەکو ڕابەرێکی ئاینی، کاتێک ١٤ ساڵ لەمەوبەر وەکو قوتابیەکی هیندی داوای مافی خوێندنی لەئەمریکا کردووە.

جابین، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لەکارگێڕی کار، لەئەنجامی ئەو کاردانەوانەی پێشوتر بەهۆی ئاینەوە ڕووبەی بونەتەوە، ئەو بڕیاریداوە وەکو موسڵمانێک دیراسەی ئاینی ئیسلام بکات، دەڵێت:"وانەی وەرگرتووە لەبارەی گفتوگۆی ئاینەکان، توانیویەتی دیراسەی ئاین بکات، تاوەکو توانیویەتی کاری لەسەربکات". 

لەڕێزەکانی سوپا وەکو "ڕابەری ئاینی" ژن لە ڕیزەکانی سوپا دامەزران، لەنێوان دوو هەزار و ٦٤٧ ڕابەری پیاو، جابین یەکێک بوو لەوانە و سوپای ئەمریکا پێشوازی لێکرد

دوای ئەوەی توانیویەتی، پەیوەندی بە زانکۆی "کاسۆلیک سیۆلۆجی کۆلیدیج" لە شیگاکۆ بکات سەرقاڵی خوێندن بووە، پاشان بەهۆی بەرزی تێچووی خوێندن، پەیوەندی بە سوپاوە کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکاربێت لەتەواوکردنی کورتهێنانی پارەی خوێندنەکەی وە بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئەمریکی".

لەمانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ وە، ١٦١ کەس لەڕێزەکانی سوپا وەکو "ڕابەری ئاینی" ژن لە ڕیزەکانی سوپا دامەزران، لەنێوان دوو هەزار و ٦٤٧ ڕابەری پیاو، جابین یەکێک بوو لەوانە و سوپای ئەمریکا پێشوازی لێکرد.