لەتەقینەوەیەكدا ژمارەیەك چەكداری توركیا كوژران


ژیان: 
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی سلوكد رۆژئاوای كوردستان 10 كوژراو و ژمارەیەك برینداری لێدەكەوێتەوە، زۆرینەی كوژرا و بریندارەكانیش لە گروپەچەكدارەكانی سەر بەتوركیان. 

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی 1ی 2020 رایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بارەگایەكی گرووپی (ئەحرار و لشەرقییە)ی لە شارۆچكەی سلوكی‌ باكووری رەقە لە رۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج.

لەو تەقینەوەیەدا 10 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون كوژراوەكان حەوتیان سەر بە گرووپەكانی سەر بە توركیان. هەروەها لەنێو كوژراوەكاندا 3 سەربازی تورك هەن.