تەرمی قوربانیەكانی ئیجە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری

ژیان: 
رێكخراوی لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، تەرمی ئەو قوربانیانەی لە دەریای ئیجە خنكان لەلایەن دەزاگای لوتگە دەگەڕێندرێتەوە و لاهور شێخ جەنگی تێچوی گێڕانەوەی تەرمەكانی گرتووەتە ئەستۆ. 

 ئاری جەلال، سەرۆكی رێكخراوی لوتكە، بۆ كاورباری ئاوارە و پەنابەران، رایگەیاند: زۆرێك لە كاروبارە یاساییەكانی ڕووداوەكەی 11/1/2020تەواو كراوە و  شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگاكەمان لەپاش بەدواداچوونێكی چەند ڕۆژی، بە هاوكاریی پۆلیسی كەناراوەكان و پزیشكی دادی یەنەنەو بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق لەیۆنان، كارەانی ئەنجامداوە.

ناوبراو وتیشی: لە ڕووداوی ژێرئاوكەوتنی یەختەكە لەنزیك دورگەی پاكسۆس ژمارەی ئەو كەیسانەی لەدەزگای لوتكە تۆماركراون بریتییە لە ۲۱ كەیس.

ئەو لەبارەی گێڕانەوەی تەرمەكان رونیكردەوە سەبارەت تەرمانەی بوونیان هەیە پاش تەواو كردنی مامەڵە یاساییەكانیان، دەزگای لوتكە تەرمەكانیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاكی هەرێم. 

ئەو رونیكردەوە "تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمەكان لەلایەن بەڕێز لاهور شێخ جەنگییەوە دابین كراوە و هەروەها بەڕێزیان بەڵێنیشیان داوە هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵمان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی بێسەروشوێن بووان"