لەبارەی پێكانی راشفۆرد راهێنەرەكەی رونكردنەوە دەدات


ژیان: 
راهێنەری یانەی مانچستەر لە بارەی پێكانی راشفۆرد رونكردنەوەیدا و ئاشكرای كرد، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی بۆ یاریەكەی لیڤەرپوڵ ئەو یاریزانە بگێڕنەوە. 

سۆلشایەری راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، دوای بردنەوەیان لە یانەی ۆڵڤەرهامپتۆن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: نەمویست بەشداری بە راشفۆرد بكەم بۆ ئەم یاریە بەڵام دواجار ناچاربووم. 

ئەو رونیشی كردەوە، راشفۆرد توشی بەركەوتنێكی بەهێز كەوتوە لە پشتیداو لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.ئێمە ئێستا هەوڵ بۆ چاككردنەوەی راشفۆرد دەدەین و ئامانجیشمان ئەوەیە بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ لە رۆژی یەك شەممە چارەسەری بكەین.