كاسیاسی دەبێتە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا


ژیان: 
خافێر تیباس، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا، دەیەوێ ئیكەر كاسیاس، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید ببێتە سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتەكە. 

 ماوەیەكە تیباس بیر لەوە دەكاتەوە كە كاسیاس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، كە بڕیارە لە مانگی ئاداری داهاتوودا ئەنجام بدرێت، ركابەری رۆبیالیس بكات بۆ ئەوەی جێگەی ئەو بگرێتەوە.

 بەهۆی ئەوەی كە تووشی نەخۆشی دڵ بووە، ئێستا لە یاریكردن دووركەوتووەتەوە ئێستا ئەو پۆستێكی كارگێڕی یانە پۆرتۆی پۆرتوگالی بەدەستەوەیە. 

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەكەن كاسیاس ماوەیەكە بیر لەو بابەتە دەكاتەوە، چونكە ئەگەر ئەم پێشنیازەی قبوڵكرد پێویستە بە فەرمی واز لە یاریكردن بهێنێت.