لە هەرێمی کوردستان ئەگەری بەفربارین هەیە


ژیان:
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەكان.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم پێشبینی دەکات: بۆ سبەینێ ئاسمان هەوردەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكاندا و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و هەروەها ئەگەری هاتنی تۆز و خۆڵیش هەیە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٣ پلە دەبێت، لە سلێمانی  ١١ پلە دەبێت و لە دهۆک ١١ پلە  لە شاری كەركوك ١٤پلە دەبێت.

هاوكات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی  ١٠ پلە، دهۆك ١١ پلە، كەركوكی ١٣ پلە دەبێت.