عێراق: مەشقەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێنەکردووەتەوە


ژیان:
عێراق رەتدەکاتەوە وڵاتەکەی دەستی کردبێتەوە بە ئەنجامدانی مەشقەکانی لەژێر سەرپەڕشتی هێزە ئەمریکیەکان هەرچەندە میدیاکانی ئەمریکا ئەوەیان راگەیاندبوو.

عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی سەربازیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، رایگەیاند: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای ئەمەریکا، لەگەڵ هێزەکانی عێراق نەداوە، بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش.

هەرچەندە میدیاکانی ئەمریکا دێنێ رایانگەیاند: دوای 10 رۆژ لە وەستاندنی تەواوی چالاکییەکان لەگەڵ هێزەکانی عێراق، بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستپێدەکاتەوە بۆ ئەوەی رێگە بە هیچ گروپێک نەدات هێز کۆبکاتەوە و بیکاتە پڕۆپاگەندە بۆ خۆی.