خامنەیی: شکۆی ئەمریکامان شکاند


ژیان:
رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران، دوای ماوەی هەشت ساڵ لە دوورکەوتنەوەی لە وتاری هەینی ئەمڕۆ رایگەیاند، بە هۆی هێرشە موشەکیەکانەوە شکۆی ئەمریکامان لە ناوچەکە شکاند.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران، دوای ماوەی هەشت ساڵ لە دوورکەوتنەوەی لە وتاری هەینی ئەمڕۆ رایگەیاند، گەلانی ناوچەکە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیان رەتکردەوە، سولەیمانی هەوڵی دەدا رزگاریان بکات، بۆیە هێرشە موشەکییەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، وەڵامێکی بەهێز بوون بۆ ئەو وڵاتە و شکۆ و هەژموونی ئەمریکای شکاند.

دەربارەی کوشتنی سولەیمانیش وتی، مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی ئەو قوتابخانەیەن کە دەبێت چاویان لێبکرێت ئەمریکا زۆر ترسنۆکانە تیرۆری کردن.

عەلی خامنەیی باسی لە بەردەوامیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کرد، ئەو وتارە بەرپرسە باڵاکانی ئێران بەشداربوون، لەوانەش حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری وڵات.